English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن لەسەر رێککەوتنی ترەمپ بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیمارات بەردەوام دەبێت
2021-04-14 [06:16 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکایی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن بریاری‌داوە ئەو گرێبەستەی ترەمپ لە کۆتاییەکانی ماوەی دەسەڵاتی لەگەڵ ئیمارات بۆ فرۆشتنی چەک بەم وڵاتە واژووی کردبوو، جێبەجێی بکات.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێن، ئیدارەی بایدن دەربارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکە و پابەند‌بوونی ئیمارات بە شێوازی بەکارهێنانی ئەو چەکانە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە گفتوگۆدان.

دوای رێککەوتن،  ٢٠٢٥ یان دواتر ئەم چەکانە  رادەستی ئیمارات دەکرێن.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییدا رێککەوتنێکی بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار لەگەڵ ئیمارات واژوو کرد کە ٥٠ فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین جۆر چەکی دیکەی لە خۆ دەگرت، بەڵام بایدن جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی بۆ دوای دەستبەکاربوونی لە سەرۆکایەتیی نوێی ئەمریکا راگرت.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad