English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرووپی The Wallflowers ئەلبوومێکی نوێی بڵاودەکاتەوە
2021-04-13 [04:18 AM]

ZNA – هەولێر


گرووپی میوزیکی The Wallflowers ئەلبوومێکی نوێ بۆ هۆگرانی بڵاودەکاتەوە.

ئەلبوومەکە بەناوی Exit Wounds""یە و 10 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت و بڕیارە لە 9 تەممووزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.

لە دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر دوایین ئەلبوومی ئەو گرووپە کە بەناوی Glad All Over بڵاوکرایەوە، ئەمە دەبێتە یەکەم ئەلبوومی نوێی ئەو گرووپە.

هەرچەند ئەو گرووپە میوزیکییە هەڵوەشابووەوە، بەڵام ئەندامانی بڕیاریندا دووبارە پێکەوە کاربکەنەوە و ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی پێشکەش بکەن و بەم دواییە گۆرانییەکەیان بەناوی "Roots And Wings" بڵاوکردەوە کە یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەیانە.





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad