English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكان ھێرشەكانی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات
2021-04-15 [08:43 AM]

ZNA_ هەولێر


نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ھێرشەكانی شەوی رابردووی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و رایگەیاند، ئەو رووداوانە نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری.

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە توییتێكدا نووسیویەتی: ئەو رووداوانەی دوێنی شەو لە ھەرێمی كوردستان روویاندا نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق.

راشیگەیاند: ئەم جۆرە ھەوڵانە بە ھەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەین ھەوڵەكانیان یەكبخەن، بەشێوەیەكی خێرا، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad