English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین پلاتفۆرمی پزیشکیی ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستان راگەیێندرا
2021-04-15 [12:32 PM]

ZNA ــ هەولێر


ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا گەورەترین پلاتفۆرمی پزیشکیی ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستان راگەیێندرا. خزمەتگوزاریی تەندروستیی نێوماڵان یان دکتۆر ئۆنڵاین لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە رێگای 2 ژمارە تەلەفۆنەوە بۆ هاونیشتمانیان کارا کراوە. ستافی دکتۆر ئۆنڵاین 24 کاژێر ئامادەن وەڵامی هەموو ئەو هاونیشتمانیانە بدەنەوە کە پێویستیان بە یارمەتیی تەندروستییە.

 

تەنیا لە بەشی راوێژکردنی بەخۆڕایی 300 دکتۆر شەو و رۆژ ئامادەی خزمەتگوزارین بە هاونیشتمانیان و ئێستا هەردوو ئەپڵیکەیشنی دکتۆر ئۆنڵاین بۆ هاونیشتمانیان و دکتۆر ئۆڵاین بۆ دکتۆران لەبەردەستە.

 

دکتۆر ئۆنلاین لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە. زیاتر لە 1000 پزیشك لە 16 پسپۆڕی جیاواز لە دکتۆر ئۆنڵاین بەشدارن و نزیکەی 200 پزیشك لە 16 پسپۆڕی جیاواز بەشێوەی ئۆنڵاین وەڵامی پرسیاری خەڵک دەدەنەوە.

 

دکتۆر رەئووف خوێندکار لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "بەڕای من پرۆسەیەکی زۆر زۆر باشە، ئێستا لە زۆربەی وڵاتان بەکاری دێنن و سەرکەوتنێکی زۆر باشی هێناوە، رەنگە من ئێستا نەتوانم بچمە دەرەوە و بچم بۆ ڵای دکتۆر، دەتوانی تەلەفۆن بکەیت و بەشێوەیەکی زۆرباش و خێرا چارەسەری پێویست وەردەگری".

 

جیا لەو 2 ژمارە تەلەفۆنە ستافی دکتۆر ئۆنڵاین ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکردنی 2 ئەپڵیکەیشنن بۆ ئەوەی کە بە شێوازی ئاسانتر و خێراتر خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

یەکێک لە ئەپڵیکەیشنەکان تایبەت بە هاونیشتمانیانە و سێ خزمەتگوزاریی سەرەکی پێشکێش دەکات، راوێژکردنی بەخۆڕایی ، نۆرە وەرگرتنی دکتۆر و خزمەتگوزاریی تەندروستی نێو ماڵان.

 

تەنیا لە بەشی راوێژکردنی بەخۆرایی 300 دکتۆر شەو و رۆژ ئامادەی خزمەتگوزارین بە هاونیشتمانیان و ئێستا هەردوو ئەپڵیکەیشنی دکتۆر ئۆنڵاین بۆ هاونیشتمانیان و دکتۆر ئۆنڵاین بۆ دکتۆران لەبەردەستە. ئەپلیکەیشنەکەش بە زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستدەبێت.

 

کلیک بکە بۆدابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی دکتۆر ئۆنلاین لە ئەندرۆید

کلیک بکە بۆدابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی دکتۆر ئۆنلاین لە IOS

 





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad