English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر بکرێت
2021-04-15 [11:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێت.

لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند "مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکەی هەولێر و ناوچەکانی دیکە بکرێت".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە کازمی دووپاتیکردووەتەوە، "ئاسایشی عێراق بەرپرسیاریێتی حکومەت و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، ئامانج لەو کردەوە تیرۆریستییەش کە لە مانگی رەمەزاندا کراوە تێکدانی ئاسایشە، هەندێک هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن و ئاسایش و سەقامگیری تێکبدەن، کە ئەمەش کارێکە رەتدەکرێتەوە و رووبەڕووی هێزی یاسا و هاوشانی گەلی عێراقی دەبێتەوە".

دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad