English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بايدن: له‌مانگی ئایاردا دەست بە کشانەوەی سەربازمان لە ئەفغانستان دەکەین
2021-04-15 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، رایگەیاند، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆشکی سپی، رۆژمێری کشانەوەی تەواوی ئەو دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان ماون ئاشکراکرد، وتی، سەربازانی ئەمریکا تاکو ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە تەواوەتی لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

بایدن، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠٠١وە و لەسەردەمی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا جۆرج بۆش، ئەمریکا بەمەبەستی بۆردومانکردنی پێگەکانی تیرۆر لە ئەفغانستان چووتە ئەو وڵاتە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەھۆی رووداوی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١وە ئەو بریارەی وەرگرتووە.

بایدن، ئەوەشی راگەیاند کا کاریان بۆ ئەوە کردووە کە جارێکی دیکە لە ئەفغانستان بنکەیەک نەبێت کردەوەی تیرۆریستی لە دژی ئەمریکا ئەنجامبدات و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام نابێت لە فراوانکردنی ھەبوونی سەربازیی لە ئەفغانستان.

جۆ بایدن، گوتی "لە ئێستادا چوارەم سەرۆکم کە سەرۆکایەتی ھەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکەم. دوو سەرۆکی کۆماری و دوو سەرۆکی دیموکراتی ھەبوو. منیش ئەم کێشەیە بۆ پێنجەم سەرۆک بەجێناھێڵم".

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە کرد کە بابەتەکەیان لەگەڵ، وڵاتانی ھاوبەش و ھاوپەیمان، شارەزایانی سەربازی و ھەواڵگری، دیپلۆماتکارەکان، کۆنگرێس و جێگری سەرۆک کامالا ھاریس راوێژکردوە و گوتی "کاتی کۆتایی پێھێنانی درێژترین شەڕی ئەمریکا ھاتووە. کاتی گەڕانەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ ماڵەكانيان ھاتووە".

بایدن، ئەوەی راگەیاند کە لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ١ی ئایار وەکو دوایین رێککەوت بۆ کشانەوەی ئەو دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دیاریکراوە و گوتی، "لە ١ی ئایار دەست بە کشانەوەی دوایین سەربازمان دەکەین. بەڵام لە کاتی دەرچوونمان پەلە ناکەین. ئەمە بەشێوەیەکی بەرپرسیارێتی، بە توانا و ئەمنی ئەنجامدەدەین".

جۆ بایدن، سوپاسی ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی کرد کە نزیکەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستان لە پاڵ ئەمریکا لەو وڵاتەدان و گوتی،"پێش بیستەمین ساڵوەگەڕی پەلاماری تیرۆریستی ١١ ئەیلوول، سەربازانی ئەمریکا، سەربازانی ھاوپەیمانانمان لە ناتۆ و ھاوبەشەکانمان پێکەوە لە ئەفغانستان دەردەچین".

 

AA





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad