English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی كوردستان زۆر بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر دەکات
2021-04-15 [01:11 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانی كوردستان ، زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەرکۆنە و مەحکووم دەکات، کە لە ڕێگەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە شەوی ٢٠٢١/٤/١٤ کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە بۆ جاری سێیەمە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا، پێشهاتێکی جێی نیگەرانی و توڕەیی گەلی کوردستانە، و ئەو هێز و لایەنە تیرۆریستی و لە یاسادەرچووانەی لە پشت ئەنجامدانیەوەن ، دەبێت لە زووترین کاتدا لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئاشکرا بکرێن، و میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ دوورخستنەوەی سەرچاوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەیە و هەوڵدانی جددی بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی لە ئایندەدا.

لیژنە تایبەتەمەندەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندی بەردەوامدا بن، بۆ بەدواداچوونی هەوڵەکانی ئاشکراکردنی ئەو لایەنە تیرۆریستییەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوە بوون.

ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە رۆژی ٤/١٤ کە ٣٣ یەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفالی گەلی کوردستانە ، ئەو ڕاستییە بۆ گەلەکەمان دووپات دەکاتەوە، کە هەڕەشەو مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەردەوامەو دەبێت لە بەرامبەریشدا گەلەکەمان و لایەنەکان، یەکڕیزتر و تەباتربن، تا پێکەوە ڕووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و هەڕەشەکان ببینەوە.

ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە لەق ببیت.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان

١٥ی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad