English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
2021-04-15 [03:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ ئامێری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 49 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌س داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 46 هه‌زار و 299 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 7 هه‌زار و 810 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا‌ تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ 1329 حاڵه‌ت.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 49 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هاوكات 5 هه‌زار و 817 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 956 هه‌زار و 860 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 885 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 837 هه‌زار و 336 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 87.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 104 هه‌زار و 639 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 501 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 197 هه‌زار و 914 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه‌.

 

K24





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad