English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە خانوێکی کۆنی داعش ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دۆلار دەدۆزرێتەوە
2021-04-15 [06:33 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی بڕی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی لە ناو ماڵێك لە شاری مووسڵدا دۆزیەوە، كە بۆ سەردەمی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەگەڕێتەوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاندووە كە جگە لە دۆلارەكە، بڕێك زێڕ و پارەش دۆزراوەتەوە، هی ئەو سەردەمەیە كە شاری مووسڵ لەژێر دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە بریكارییەتی كاروباری پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە ماڵەكەی مووسڵدا یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی و ١٧ ملیۆن دیناری عێراقی دۆزراوەتەوە، لەگەڵ ١٥ كیلۆگرام زیو و زێڕ.

جێی باسە شاری مووسڵ لە هاوینی ٢٠١٤وە كەوتە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، تا لە ساڵی ٢٠١٧دا هێزەكانی عێراق بە یارمەتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیمانان كۆتاییان بە دەسەڵاتی داعش هێنا و شارەكەیان ڕزگار كرد.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad