English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پێشمەرگە داوای لەحكومەتی عێراق كردووە حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەمێنن
2021-04-17 [10:03 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوای لەحكومەتی عێراق كردووە،  پێویستە ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکرێن بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکان نەتوانن دەرفەت وەربگرن و لەو ناوچانەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان.

سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کار دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەوەی چیتر گروپە چەکدارەکان نەتوانن ئەو بۆشاییە ئەمنیە بقۆزنەوە.

لەزگین ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکرێن، بۆ ئەوەی گرووپی چەکداری نەتوانن دەرفەت وەربگرن و لەوناوچانە هێرش بکەنە سەر ئەمن وئاسایشی هەرێمی کوردستان.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدەشڵێت،  لەبارەی ئەو هێرشانەوە گفتوگۆیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و پێیان راگەیاندووە کە، "پێویستە لەو ناوچانە تەنیا سوپای عێراقی لێبێت و نابێت حەشدی شەعبی لەو ناوچانە هەبێت".

ئەو گوتیشی، هەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە بۆخۆی دەرفەتێکە، بۆئەوەی گرووپە چەکدارەکان دەرفەتی باشتریان هەبێت تا لەو ناوچانە گەشەبکەن، هەروەها "دوور نیە گروپە چەکدارییەکان هاوکاریان نەکرێت، چونکە بەراشکاوانە دەیڵێم هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا کۆنترۆڵ نەکراون".

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ١٤ی ئەم مانگە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باس دەکرێت، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە.

 





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad