English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی داوای لە سوپا کرد ئامادیییەکانیان بۆ ئاستی پێویست بەرز بکەنەوە
2021-04-17 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە داوای لە فەرماندەی گشتیی ئەرتەش کرد ئامادیییەکانیان بۆ ئاستی پێویست بەرز بکەنەوە.

ئه‌مڕۆ شەممە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە فەرماندەی گشتیی ئەرتەش کرد ئامادەییی ئەرتەش بۆ ئاستی پێویست بەرز بکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەی گشتیی ئەرتەش:

لیوای سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی

فەرماندەی ڕێزداری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوی من بگەیەنن بە سەرجەم فەرمانبەرانی خۆشەویستی ئەرتەش و بنەماڵە بەڕێزەکانیان. ئەمڕۆکە ئەرتەش لە سەر هێڵە و ئامادەی ئەنجامدانی ڕاسپاردەکانە. بەردەوام بن لەو ئامادەیییە و ئەو دەورگێڕانەتان تا ئاستی پێویستیش بەرز بکەنەوە.

شایانی باسە لە ئێران هەموو ساڵێک ڕۆژی 29ی خاکەلێوە به‌رامبه‌ر 18ی نیسان کە بە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوە بەرز ڕادەگیرێت و لەو ڕۆژەدا نمایشی سەربازیی ئەرتەش بەڕێوە دەچێت.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad