English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە  
2021-04-17 [12:43 PM]

ZNA- ھەولێر 


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کوژرانی ژنێکی گەنج لە ھەولێر، کە دایکی سێ منداڵە ھاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە و دەبێت ئەمە کۆتایی پێ بێت.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی راسپاردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی تۆمەتبار بە سزای خۆی بگات.

سەرۆکی حکومەت ھەروەھا نووسیویەتی: "کۆمەڵگەی ئێمە، ھەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نەتوانێت بە ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی".

ھەروەھا دەڵێت: "لەم کابینەیەدا ئێمە ھاوکاریمان بۆ شێڵتەرەکان زیاد کردووە و پابەندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی کچان و ژنان لە کوردستان".
 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad