English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر...ژماره‌یه‌ك بارزگانی ماددەی هۆشبەر بە نۆ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
2021-04-17 [02:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، 10 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه‌ بازرگانیان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرد هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ نۆ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و 10 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ بڕ و جۆری جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌، له‌ چالاكی یه‌كه‌م، 2 كلیۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1 كیلۆ و 680 گرام كریستال، 984 گرام حه‌شیش، 680 گرام تلیاك و 580 گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ لەگەڵ 9 تۆمه‌تبار.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە چالاکی دووەم لە نزیك به‌ستۆره‌، بازرگانێك به‌ سێ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمه‌تباره‌كان به‌ گوێره‌ی یاسای 25ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

راگەیەنراوی فەرمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad