English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر ١٠ بازرگانی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکران
2021-04-17 [03:45 AM]

ZNA- ھەولێر


له‌ دوو چالاكی جیاوازدا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، 10 بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ 9 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و 10 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ بڕ و جۆری جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌، له‌ چالاكی یه‌كه‌م، 2 كلیۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1 كیلۆ و 680 گرام كریستال، 984 گرام حه‌شیش، 680 گرام تلیاك و 580 گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ لەگەڵ 9 تۆمه‌تبار.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە چالاکی دووەم لە نزیك به‌ستۆره‌، بازرگانێك به‌ 3 مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمه‌تباره‌كان به‌ گوێره‌ی یاسای 25ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad