English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە کۆنترۆلی کارەبای ھەرێم 
2021-04-17 [04:10 AM]

ZNA- ھەولێر 



کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم  ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە سبەی یەک شەممە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە . 


ئەمەش دەقی راگەیندراوی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێمە 

 ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە رێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢١ لەکاتژمێر ٤ی بەیانی یەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ کۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھەڵدەستێت بەئیشوکاری چاکسازیی لەکێڵگەی کۆرمۆر بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەکردن بۆ وەرزی ھاوین ، لەو ماوەیەدا ھەناردەکردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەھێنان رادەوەستێت و بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و بەھەماھەنگی لەگەڵ وێستگەکانی گۆڕین کار بۆ ئەوە دەکەن لەو ١٢ کاتژمێرەدا کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان ھەبێت . 

کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم
 ١٧/٤/٢٠٢١

 





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad