English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقەکەرەکەی ئەمشەوی هەولێر دەستگیر کرا
2021-04-17 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەلێت دوای ئەوەی ئەمشەو لە بازاڕی (سید مصطفى) دوو لایەن لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەل و پەلی ناوماڵ توشی دەمەقالێ بوون، بەداخەوە لە ئەنجامدا لایەنێک هەڵسا بە تەقەکردن، بەڵام هیچ کەسێک زامدار نەبوو و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش، هەمان کات توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (ئ.م.ص)دەستگیر بکەن كە هەڵسابوو بەتەقەکردن .


 مقەدەم ھۆگر عزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمشەو لە بازاری سەید مستەفا دەمەقالێ لە نێوان دوو کەس دروستبوو لایەنێک تەقەی کردبوو لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە دەستگیرکرا .


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی هەرچەندە هەردوو لایەن لە نێوان خۆیاندا ئاشت بوونەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەقەکردن مافی گشتی دەیگرێتەوە، پەراوی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کراوە بۆ وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە .


ھۆگر عەزیز ئەوەشی خستە روو پۆلیسی هەولێر، لە پێناو پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیاندا، شەو و ڕۆژ لە ئەرکدایە و خۆمان بە خزمەتکاری هاووڵاتیان دادەنێین.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad