English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات
2021-04-18 [08:44 AM]

ZNA-هەولێر


گەورە زانایەكی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای دەكات، ھەموو جۆرە جۆرە ڤاكسینەكان دەتوانن رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.

سومیا سوامیناسان، یەکێک لە گەورە زانایانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە تەواوی ڤاکسینەکان دەتوانن رێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی توند بکەن، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بۆنە و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی زۆر زیرەکانە بڵاودەبێتەوە و دەبێت هاووڵاتییان لە تەواوی جیهان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن.

ئەو زانایەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێ ئێستا کاتی هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی نییە، چونکە هێشتا ڤاکسین بە زۆرینەی وڵاتانی جیهان نەگەیشتووە و بەرگری گشتیش لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست نەبووە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad