English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا پەنابەری زیاتر وەردەگرێت
2021-04-18 [10:12 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەو رەخنانەی لەلایەن رای گشتییەوە لێیگیرا، گوتی،  دوای ئەوەی رامانگەیاندبوو بۆ ئەمساڵ 15 هەزار پەنابەر وەردەگرین ئێستا ئەو ڕێژەیە زیاد دەكەین.

جۆ بایدن لە ویلایەتی دیلاوێر بەرۆژنامەنووسامی راگەیاند: ''ئەو ژمارەیە زیاد دەکەین، ئەگەر ئەو قەیرانەی لە سنووری باشوور لەبارەی گەنجان بەردەوام نەبووایە، دوو شتمان بە یەکجار نەدەکرد، لەبەرئەوە ئێستا ئەو ژمارەیە بەرز دەکەینەوە''.

کۆشکی سپی، رۆژی هەینی لە راگەیەندراوێکدا سنووری وەرگرتنی پەنابەرانی راگەیاند کە ١٥ هەزارە و دۆناڵد ترەمپ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ دایناوە و بە کەمترین ژمارەی دادەنرێت لە مێژوودا، ئەو بڕیارەش لەلایەن رای گشتیی و ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسەوە رەخنەی لێگیرا.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی سەبارەت بە بابەتەکە باسی لەوە کردبوو کە ژمارەی کۆتایی لەلایەن جۆ بایدنەوە تا مانگی ئایار رادەگەیەندرێت.

 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad