English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی: ئەم مانگە 1.3 ملیۆن قورچکە ڤاکسین دەگاتە عێراق
2021-04-18 [11:39 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرگرتنی 1.3 ملیۆن قورچکە ڤاکسین و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ: "ئەو ڤاکسینەی کە ئەم مانگە دەگات پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە".

 

دکتۆر حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، رۆژانە سەدان هاووڵاتیی سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆیان بدەن و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی خۆیان کوتاوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دکتۆر حەسەن تەمیمی ئاماژەی بەوەدا: "بڕیارە ئەم مانگە 1.3 ملیۆن قورچک ڤاکسین بگاتە عێراق و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبکرێن".

 

هاوکات دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ڤاکسینەی ئەم مانگە دەگات، لە جۆری سینۆفارمە و بڕیاردراوە 17٪ی بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام هەمیشە لەو رێژەیە کەمتر دەنێرن و 10-12٪ دەنێرن.

 

تاوەکو ئێستا سێ جۆر ڤاکسین گەیشتوونەتە عێراق و هەرێمی کوردستان کە بریتین لە سینۆفارم، ئەسترازێنیکا و فایزەر و 215 هەزار و 801 کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

دوو کاروانی سینۆفارمی چینی گەیشتوونەتە عێراق؛ یەکەم کاروانی لە 2/4/2021 گەیشت، کە پێکهاتبوو لە 50 هەزار قورچک. دواتر کاروانی دووەم گەیشت کە نزیکەی 200 هەزار قورچکە ڤاکسین بوو. 

 

رۆژی 25/3/2021 یش یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتە عێراق، کە پێکهاتبوو لە 336 هەزار قورچکە ڤاکسین. رۆژی 11/4/2021یش یەکەم کاروانی فایزەر گەیشت، کە لە 49 هەزار قورچک پێکهاتبوو. 

 

تاوەکو ئێستا 964 هەزار و 435 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 843 هەزار و 851 کەس لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 87.5%ـی تێکڕای تووشبووان؛ هەروەها 105 هەزار و 655 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 494 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 14 هەزار و 915 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad