English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەسێك ده‌ستگیكرا كه‌ مامی خۆی كوشتبوو
2021-04-18 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزەكانی پۆلیس لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لە دایكبووی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.

وتیشی، دوای رووداوەكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی راسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن. 

پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، دواتر لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad