English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات
2021-04-18 [02:07 AM]

ZNA_ هەولێر



ڕۆژی یەكشەممە ١٨ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برۆنستێن جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆبێرت وۆلەر كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادە بوو، جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئیدانە كرد و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی سەقامگیری پشتیوانیی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و جەخت لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر كرایەوە.

بارودۆخی سووریا و ئاییندەی كورد لەو وڵاتە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست لایەنە كوردییەكانی سووریا بگەنە ڕێككەوتنێكی هاوبەش.





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad