English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر.. ٢٥ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
2021-04-18 [03:52 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ڵه‌ك 25 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ دوای به‌دواداچوون و چاودێرییه‌كی ورد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی 4 ی 2021  له‌ ڕێگای هه‌ولێر- كه‌ڵه‌ك ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ پێكهاتبوو له‌ 18 كیلۆگرام هیرۆین و 7 كیلۆگرام كریستاڵ.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:تۆمه‌تبارێكیش به‌ ناوی (ب، خ،خ) كه‌ دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌ستگیربكرێت، كه‌ نیازی هه‌بووه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان داخیلی شاری هه‌ولێر بكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: كه‌ تۆمه‌تباری ناوبراو ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕێكخراوه‌

 

7

 





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad