English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە 
2021-04-18 [04:35 AM]

ZNA - ھەولێر




بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە ھیچ جۆرە ڤاکسینێک بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین کرابێت و دەڵێت، "بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دابینکردنی ڤاکسین لەلایەن ئەمریکاوە بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەواڵێکی ناڕاستە."
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ھەواڵی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چەند ماڵپەڕ و پێگەیەکی سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە. 
 
میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەم ھەواڵەوە پەیوەندی بە د. رزگار علی، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگەوە کردووە و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دابینکردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەڕ و کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەواڵێکی ناڕاستە."
 
بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوانن و لەوبارەیەوە ھیچ ھەواڵێکیان پێنەگەیشتووە. دەشڵێت "ھەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی داوامان لە ھاوپەیمانان کردووە بۆئەوەی ڤاکسین دابین بکەن بۆ ھێزەکانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە."
 
 د. رزگار علی، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات "ھەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاکسینمان بەدەست گەیشت، ئەو کات بۆ کەناڵەکانی میدیا و خوشک و برا پێشمەرگەکانمان رایدەگەیێنین، جگە لەمە ئەوەی لە ماڵپەڕ و کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە."





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad