English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "Raya and the Last Dragon" لە سینەماکاندا
2021-04-18 [04:32 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی سینەمایی "Raya and the Last Dragon" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 5 ئازاری ئەمساڵ لە سینەماکاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 93 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

فیلمەکە تاوەکو ئێستا لە دوو هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکراوە و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر کەمی داهاتی هەیە.

فیلمی "Raya and the Last Dragon" باس لە سەردەمێکی کۆن دەکات کە ئەوکات مرۆڤ و ئەژدیهاکان پێکەوە ژیاون و لە دوای ئەوەی مرۆڤایەتی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەر دەبێت، ئەژدیهاکان رووبەڕووی ئەو مەترسییە دەبنەوە و مرۆڤایەتی رزگار دەکەن و خۆیان دەکەن بە قوربانی.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە کە بەم دواییە رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی سێ فیلمی سینەمایی بەهێز لەگەڵ کۆمپانیای پیکسارز.

 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad