English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵی رابردوو ئاڵوگۆری بازرگانیی عێراق سعوودیە بەرز بووەتەوە
2021-04-18 [06:47 AM]

​ZNA – هەولێر


دەستەی ئاماری سعوودیە بلاویکردەوە ، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان سعوودیە و عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرێژەی ٪١٥ بەرزبووەتەوە.

دەستەی ئاماری سعوودیە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵی رابردوو و بەراورد بە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠١٨ ، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سعوودیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە،بەجۆرێک کۆی قەبارەی بازرگانیی نێوان دوو وڵات گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار.

لەم راپۆرتە‌ئاماژە بەوەش کراوە لەماوەی ساڵی رابردوودا کۆی هەناردەی سعوودیە بۆ عێراق نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و هەناردەی عێراقیش بۆ سعوودیە تەنیا ١١ ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمە لەکاتێکدا دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ دەروازەی سنووریی عەرعەر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە بۆ بازرگانی و گەشتیاری کراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad