English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە ھەرێمی کوردستان
2021-04-18 [07:07 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەم ھەفتەیە شەش ھێندەی ھەفتەکانی پێشوو ھاووڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە و بڕیارە ئەمشەو بڕێکی دیکەی ڤاکسین بگاتە ھەرێمی کوردستان.

راگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە بڵاویکردەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازیکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم ھەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە ھەفتەکانی رابردوو کە ھەموو ھەوڵێکمان ئەوەبوو ھاووڵاتی روو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، ئەم ھەفتەیە شەش ھەندی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی ھاووڵاتیان زیادی کردووە، ئێستا ھەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بەردەست ھاووڵاتی بە پەسندی دەزانێت و وەریدەگرێت.

ھەروەھا ھاتووە: لەکۆی ٥٥٨٢٠ ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا ٨٥% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی ھاووڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە ھیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە.

ئاشکراشیکردووە، ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە ھەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: تاکە رێگای وەرگرتنی ڤاکسین بە ڕێگای خۆتۆمارکردنی پێش وەختەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینکی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بە یەکسانی بگاتە ھاووڵاتیان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن.

روونیشیکردووەتەوە، پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر ھاووڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرە (موعد)ی تۆمارکراو، ھیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: کارتی وەرگرتنی ڤاکسین (ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA)ی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تەنھا بۆ ھاووڵاتیانی تۆمارکراو دەدرێت و لە داھاتودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەکانی ژیان.





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad