English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەک لەسەر مووچەی مانگی چوار دەخرێتە روو 
2021-04-18 [07:34 AM]

ZNA- ھەولێر



لەڕێگەی گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی مانگی چوار بەدواداچوون کراوە، تا ئێستا بە دوو شێوە لیستی مووچە ئامادە دەکرێ، یەکیان بە لێبڕینی ٢١%یەکێکی تر لیستی مووچەی تەواوە.

بەرپرسی گەنجینەیەک ڕایگەیاند:"بەھەردوو شێوە مووچە ئامادکردنەکە پەیوەندی بەوە نیە فەرمانیان لە دارایی بۆ ھاتبێت، بەڵکوو بۆ ئامادەکاری خۆیانە و کە فەرمانیان بۆ ھات ئاسانتر ئامادە دەکرێ".

ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە تاوەکوو ناوەڕاستی ھەفتە یەکلایی دەبێتەوە لێبڕینی مووچە چۆن دەبێت، بەڵام لێبڕین ھەر دەبێ.

بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند:"سەداسەد مووچە بە لێبڕین دەدرێت و ناتوانین بێ لێبڕین مووچە بدەین".

ئەو بەرپرسە گوتیشی:" ئەو پارەیەی بەغدا ، کە باسی لێوەدەکرێ بەم جۆرە نییە و مووچەی تەواوەتی پێ بدرێ و ١٠مانگە بەغدا یەک دیناری نەناردووە".

ھەروەھا ئاشکرای کرد بە یەک مەرج دەتواندرێ مووچە بێ لێبڕین بدەن :" ئەگەر بەغدا بودجەی سێ مانگی ئەوساڵ بنێرێ ئەوکات مووچە بێ لێبڕین دەدرێ، بەڵام تاوەکوو ئێستا دیار نییە چەند و چۆن دەنێردرێ".

بە پێی زانیارییەکان ٢٥ی ٤ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بە فەرمانی وەزیری دارایی گەنجینەکان لە لێبڕینی مووچە ئاگادار دەکرێنەوە.

سەرچاوە | شوان بەرزنجی 





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad