English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هەڕەشە لە رووسیا دەكات لەسەر ناڤاڵنی
2021-04-19 [09:33 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمریکا هۆشداری دەداتە رووسیا لە ئەگەری مردنی  سەرکردەی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە ئەلێکسی ناڤالنی، لە زیندان و دەڵێت، "رووسیا رووبەڕووی کاردانەوەی ئێمە دەبێتەوە".

ئەلێکسی ناڤالنی لە ناوچەی پۆکرۆڤی رووسیا زیندانی کراوە و لە 31ی ئاداری ئەمساڵەوە مانگرتنی لە خواردن راگەیاندووە، پزیشکەکانی پێشبینی مردنی ئەو لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا دەکەن ئەگەر بێتو چارەسەر نەکرێت.

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا  لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، "ئەگەر بێتو ناڤالنی گیانلەدەستبدات ئەوا رووسیا رووبەڕووی کاردانەوەی ئێمە دەبێتەوە و لەئاست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا بە بەرپرسیار لە کوشتنی ئەو دادەنرێت".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەلێکسی ناڤالنی دەکات دەڵێت، ئەوانەی کە هێرشیان کردە سەری دەبێت سزا بدرێن، سولیڤان گوتیشی، "هێرشەکەی کرملن بۆسەر ناڤالنی نەک تەنیا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو ئەمە سووکایەتیکردنە بە گەلی رووسیا کە دەیانەوێت دەنگیان بیستراوبێت".

 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad