English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئەوانەی خۆیان بەڤاكسین دەكوتن پاسەپۆرتی تایبەتیان پێدەدرێت
2021-04-19 [11:15 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پاسپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت، كه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كوترێن و ده‌توانن به‌و پاسپۆرته‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.

وەزیری تەندروستی عێراق حه‌سه‌ن ته‌میمی گوتی: "به‌نیازین پاسپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ بده‌ین، كه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون و ده‌توانن بۆ هه‌ر وڵاتێك گه‌شت بكه‌ن".

ئەو گوتیشی: "له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ پشت به‌و تۆماره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ ده‌به‌ستین، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناوی خۆیان تێدا تۆماركردووه، ده‌توانن له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ سوودمه‌ندببن‌".

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی كردووه‌، تا ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ به‌دی نه‌كراوه‌، كه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون، هه‌موو ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌تن و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ دانی پێدانراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad