English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەلیکۆبتەرکەی ناسا له‌سه‌ر مه‌ریخ فڕی و نیشته‌وه‌
2021-04-19 [12:49 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشەممە هەلیکۆپتەرەکەی ناسا بۆ فڕین تاقی كرایه‌وه‌، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا وێنه‌ی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتووی گه‌یشته‌ ئاژانسی ناسا.

کارەکان وەک نەخشەی بۆدانراوە بەڕیوە چووه، ئەوا ئەوهەلیکۆپتەرەی سەر هەسارەی مه‌ریخ کە کێشی 1.8 کیلۆگرامە لەسەرخۆ و به‌ستوونی بۆ سێ مەتر بەرز بووه‌و بۆ ماوەی 30 چرکە مایه‌وه‌، دواتر 180 پلە دەسووڕێتەوە و لەسەر خۆ دادەبەزێت و لەسەر هەرچوار قاچەکانی دەوەستێت.

سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوە لەدوریی 273 ملێۆن کیلۆمەتر لەناوچەیەکی مه‌ریخدا ناسراو بە Jezero Crater دەکەوێتە سەر سیستەمی فڕینی ئۆتۆماتیکی بۆی دانراوە و پرۆگرام کراوە .

لەوانه‌یە ئەو هەنگاوانەی لە زانست و تەکنەلۆجیادا نراوە بەپێ وانەی ئاسایی بچووک دیاربێت، بەڵام یەکەم فڕینی فڕۆکە بە ماشێنێک لەدروستکردنی هەردوبرا نەوەی ڕایت لە نزیک کیتی هۆک لەولایەتی نرۆسکارۆلاینا لەساڵی 1903دا بۆ ماوەی 12 چرکە بۆ دوریی 37 مەتر ساتێکی گۆڕانکاریی گەورەبوو لەمێژوودا، ناساش فڕینی ئەم هەلیکۆپتەرەی لە زەویەوە برۆگرامی فڕین دەکرێت بەهەمان گۆڕانکاری لەمێژوودا دەشوبهێنێت.

پێشتر بەرێوەبەری پرۆژەی هەلیکۆپتەرەکە لە تاقیگەی مووشەکی ناسا نزیک لە لوس ئەنجلس میمی ئۆنگ دەڵێت "ئەوکاتە هات کە تیمەکەمان زۆر دەمێکە چاوەڕوانیەتی".

هەلیکۆپتەرکە بەژێرەوەی ئۆتۆمۆبێلی ناساوە جێگیرکرابوو، تاقیگەیەکی بایۆلۆجی لەخۆدەگرێت ، دوای 7 مانگ فڕین لەواڵایی‌دا گەشتە خولگەی مه‌ریخ و لە18 مانگی 2 دا لەسەر خاکی ئەو هەسارەیە نیشتەوە.

تاقیکردنەوە بڕیار ئەمرۆ 2شەممە کاتژمێر 3:30 بەربەیان بەکاتژمیری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ئەنجامدرابێت و پێشبینی دەکرێت ئامارەکانی دڵنیابوون لەسەرکوتنی لە 6:15 دەقیقەی بەیان گەشتبێتە ناوەندی کۆنترۆڵی هەلیکۆپەترەکە لەزەوی.

ناسا پێشبینی دەکات گرتەی ڤیدێۆ بۆ ئەو تاقیکررنەوەیە لەڕێگای کامیرەی هەلیکۆپتەرەکە وکامیرای ئۆتۆمۆبێلی (پرسڤێرنس) هەیەتی تۆمارکرێت بۆ زەوی بنێردرێت.

ئەگەر فڕینەکە سەرکەوتوبوو ئەوا لەچەند هەفتی داهاتوودا پلانی زیاتر هەیە بۆ فڕین بۆ مەودای دوورتر، هەرچەند پێویستی بە 4 بۆ 5 ڕۆژێ پشوو هەیە بۆ نەوژەندکردنەوەی باتریەکانی.

ئۆنگ دەشڵێت "هەلیکۆپتەرەکە سیستەمی خۆڕێککردنەوەی نیە، بۆیە ئەگەر لەکاتی نیشتنەوەیدا هەرچ هەڵەیەک ڕووبدات ئەوا کۆتایی ئەرکی هەلیکۆپتەرەکە دەبێت، بۆنموونە ئەگەر ڕەشەبایەکی بەهێزی لەناکاو هەڵکات کە ئەوە لەدەسەڵاتی کەسدا نیە پێشبینی کات لەوانەیە ببێتە هۆی شکست.

هەلیکۆپتەرەکە سەلماندی تائیستا دەتوانێت بەرگەی سەرمای هەسارەی مه‌ریخ بگرێت و باتریەکانی نەوژەندکاتەوە و کار بکات، هەرچەندە لەسەر زەوی هەمان دۆخ و ژینگەی بۆ دروستکرابوو بەسەرکەوتویی بەرگەی گرت و توانای فڕینی زۆرباش بوو.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش كه‌مێك پێش ئێستایه‌.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad