English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) کرایەوە
2021-04-19 [03:53 AM]

ZNA- هەولێر


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.19، بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر و بەئامادەبوونی خالید خۆشناو، خاوەنی كۆمپانیای هێمن گرووپ و بەڕیوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر، دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان کرایەوە.

پارێزگای هه‌ولێر، لەكردنه‌وه‌ی رێگاكەدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا، هیچ رێوڕه‌سمێكمان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دا و ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارین له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا ستراتیژی و گرنگە، كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ كاریگه‌ری و ئاسانكاری زۆری هەیە نەک تەنها بۆ هاوڵاتییانی هەولێر و دهۆک‌، بەڵکو بۆ هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ستخۆشی لەهێمن گرووپ دەکەین كه‌ وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، توانییان ڕۆڵێكی به‌رچاوو له‌ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دووسایدی (120) مه‌تری و (150) مه‌تری هه‌ولێر و رێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ) بگێڕن و كاره‌كانیان به‌ خێرایی ڕاپه‌ڕێنن و به‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێبهێنن، به‌ ته‌واوبوونی دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ)، جگه‌ له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆر به‌ بواری بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تییه‌كی زۆریش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر کراوە، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا هه‌م به‌هۆی خراپی ڕێگا و بانه‌كان و هه‌میش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌ رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌بوونه‌ قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ".

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هه‌روه‌ها وتی: " ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کە درێژاییه‌‌کەی (35) كیلۆمه‌تره‌ و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕه‌چاوكراوە‌ به‌ گوژمه‌ی (166) ملیۆن دۆلار و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌‌، رێگاكه‌ (6) ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه‌، كه‌ تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرمی تێدا بێت، تەواوبوونی ئەم رێگەیە، جگە لە کەمکردنەوەی ماوەی نێوان هەولێر و دهۆک، هەنگاوێکی دیکەیە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی رێگە بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان".





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad