English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: له‌ كۆتاییدا ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن
2021-04-19 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی واژۆکەری ئەو رێککەوتنە، ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی دەکات.

بە پێی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی ھەواڵگری ئیسرائیل، لە کۆتایی دا ئێران و ئەمەریکا دەگەنە رێککەوتن و ئەو رێککەوتنەش لە دانیشتنەکانی ڤیەننا بەرھەم دێت.

ئاژانسی ھەواڵدەری ئاکسیۆس لەسەر زاری دوو بەرپرسی ھەواڵگری ئیسرائیل گواستوویەتەوە، کە دانیشتنەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا دەگاتە ئەنجام و ئەمەریکا دەگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی دووھەزار و پازدە.

پێشووتریش کەناڵی سێزدەی ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسێکی سوپای ئیسرائیل و یوسی کوھین بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری گواستبوویەوە، کە بەرپرسانی ھەواڵگری کۆدەبنەوە و باس لەوە دەکەن کە ئایا پێویست دەکات ھێرشی زیاتری ئەلیکترۆنی بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، یان جارێ دۆخەکە ھێور بکەنەوە.

بە وتەی بەرپرسانی سەربازی و ھەواڵگری لەم کۆبوونەوەیەدا ھیچ بڕیارێکی سیاسیی و سەربازی و ھەواڵگری دەرنەچووە و جارێ چاوەڕێ دۆخەکە دەکەن بۆ ھاویشتنی ھەنگاوی داھاتوو.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad