English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کۆرۆنای گرت
مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران
2021-04-19 [07:31 AM]

​ZNA – هەولێر


مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ماوەی هەفتەیەکە کۆرۆنای گرتووە و لەماڵەوە لە کەرەنتینە دایە.

ماڵپەڕی هەواڵی " روویداد٢٤" ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئیرانییەکان، زستانی ساڵی رابردوو باوکی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا ژیانی لە دەست دابوو.

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئیستا بووەتە هۆی مردنی هەندێک لە بەرپرسان و نوێنەرانی مەجلیسی ئێران وەک حوسێن شێخولئیسلام، فاتمە رەهبەر، ئەحمەد توویسرکانی، محەمەد رەمەزانی، هادی خوسرەوشاهی و محەمەد میر محەمەدی.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم دواییانەدا لە ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو سەری هەڵداوەتەوە و رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ کەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسە ژیانیان لەدەست دەدەن.

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad