English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ چاوپیكه‌وتنیكدا پێرێز لەبارەی سوپەرلیگەوە چی ووت؟
2021-04-20 [09:55 AM]

ZNA - ھەولێر


لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەى ئێل چیرینگیتۆى ئیسپانى، پێرێزى سەرۆکى یانەى ریال مەدرید و خولى سوپەرى ئەوروپا ئاماژەى بەوەکرد، سوپەر لیگ بۆ ڕزگارکردنی تۆپی پێیە و دەبێت ئەو یارییە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

 

به‌شێك له‌ وته‌كانی پێرێز:

 

پێویستە لەسەر یانە گەورەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا و ئیتالیا چارەسەرێک بۆ ئەم بارودۆخە خراپەی کە ئێستا هەیە بدۆزنەوە، بۆیە دەمانەوێت سوپەرلیگ رێکبخەین و جێگەی چامپیۆنزلیگ بگرێتەوە، بۆ ئەوەی یانەکان کەمتر زیانیان پێبگات، لەکاتێکدا بە رێکخستنی پاڵەوانێتییەکە یارییەکان بەهێزتر دەبن و قازانجیشی زیاتر دەبێت.

 

ئێمە وەکو ریال مەدرید تەنیا لەم وەرزە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمان کردووە، یانە گەورەکان لە دۆخێکی دارایی خراپدان، تەنیا لە ماوەی دوو وەرزی رابردوو نزیکەی پێنج ملیار یۆرۆ زەرەرمان کردووە، بۆیە لە رێگای ئەم خولە دەتوانین داهاتی زیاتر بەدەست بهێنین.

 

پێرێز دەڵێت "2000 بووم بە سەرۆکی ڕیاڵ بۆ ڕزگارکردنی یانەکە لە ڕووی ئابوورییەوە، ئێستاش دەمەوێت تۆپی پێ ڕزگاربکەم، لا لیگا بەردەوام دەبێت و سوپەر لیگ کاریگەری لەسەر نابێت، هیچ یاریزانێکیش سزا نادرێت و ریال مەدریدیش لە چامپیۆنز لیگ دەرناکرێت، چونکە یاسا لەپشتمانە".

 

سەرۆکی ریال مەدرید رایگەیاند، بیرۆکەی سوپەرلیگ بیرۆکەی ئەو بەتەنیا نییە، هەموو یانە بەشدارەکان خاوەنی بیرۆکەکەن و دەیانەوێت هەموو وەرزێک باشترین پێشکێشبکەن، جگە لەوەش دووپاتیدەکاتەوە کە سوپەرلیگ نابێتە هۆکاری لەنێوچوونی هیچ خولێک، بەڵکو بە پێچەوانەوە چێژی زۆری دەبێت و پاڵەوانێتییەکی تایبەت دەبێت.

 

ئەم وەرزە ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات، کەس ناتوانێت دوورمان بخاتەوە، لە لالیگاش بەردەوام دەبین، من % 100 لەوە دڵنیام، پێویستە یاریزانەکان ئارام بگرن ناتوانرێت لە یاریکردن لە ریزی هەڵبژاردەکانیان بێبەش بکرێن.

 

 





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad