English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر چەند پێشنیازێکی یاسایی دەدات
2021-04-20 [09:55 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمرۆ سێشه‌مه‌20 ى 4 ى 2021،  پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك بكرێت و له‌وانه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌دات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە،بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عپمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە)، هەروەها بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق) دەخرێتەڕوو.

بڕیارە خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان) بكرێت.

هاوكات بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی په‌رله‌مان ، بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، هەورەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad