English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانەگاز زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلاری وەك شایستەی كارەكانیان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووە
2021-04-20 [11:17 AM]

​ZNA – هەولێر


کۆمپانیای دانەگاز کە گەورەترین کۆمپانیای ئیماراتیە لەکەرتی گازی سرووشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڵاویکردەوە، 53 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

دانەگاز رایگەیاند، کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشی گاز و چڕکراوەکان و گازی شلکراوە وەرگرتووە.

دانەگاز روونیشیكردەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تەواو و لە بەرواری دیاریکراو شایستەی کۆمپانیاکان دەدات.

جەختیشی لەوەكردەوە، کۆمپانیاکەیان خاوەنداری 35٪ـی پشکەکانی پێرل پێترۆلیۆم دەکات، بۆیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 53 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشداوە، شایستە درەنگ کەوتووەکانی کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، گەیشتووەتە 42 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

لە هەمانکاتدا کۆمپانیای دانە گاز پێشبینی دەکات، سەرجەم شایستە دواکەوتووەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ دەدرێنەوە.

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad