English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه‌
2021-04-20 [11:20 AM]

ZNA-هەولێر



سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2021.4.20، بەئامادەبوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

دوای كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و  پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان کۆڵییەوە.

بەپێی ئەو سیستەم و دابەشکارییەی لەکارەکان کراوە لەهەردوو بەڕێوەبەرایەتی  پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان ده‌بێت و له‌كاتێكی كورت و گونجاو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕێزلێگیراوانه‌ ڕایی دەکرێت، كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستكه‌وتێكی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاسانكارییه‌كى زۆری تێداکراوە لە رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بە شێوازێکی سەردەمیانە و كواڵیتی بەرز خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شیان دەكرێت.





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad