English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای ھاوردەکردن و فرۆشتنی بەرھەمە نەوتییەکانی پەسندکرد
2021-04-20 [11:27 AM]

ZNA- ھەولێر



بە دەنگی ٩٧ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای ھاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان پەسندکرا.
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠-٠٤-٢٠٢١ی پەرلەمانی کوردستان. د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە گوتی "بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای ھاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین."
 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد "بە زووترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرھەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان."
 
بەپێی ماددەی (٥)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (١٦)و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ‌ماددەی (٢٠)و ماددەکانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە ‌پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیەیە:
 
یەکەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای ھاوردەکردن و فرۆشتنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان. 
 
دووەم: خستنەڕووی بیرۆکەی ئەم چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی، زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە، رەخساندنی ھەلی کار لە ھەرێمی کوردستان، ھەمواری یەکەمی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان و چەند بیرۆکەیەکی دیکە.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad