English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبەر ئەحمەد باسی هێرشەكەی سەر هەولێر و چەند تاوانێك دەكات
2021-04-20 [11:37 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان  بۆ هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر کارێکی مەترسیدارە.

 

 
ئەمڕۆ سێشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆشاییەکانی نێوان هێزەکانی سەر بەهەرێم و حکومەتی عێراق هۆکارن بۆ ئەوەی گروپە چەکدارییەکان هێرش بکەنە سەر هەولێر و شوێنەکانی تر، هۆکارەکەیش ئەوەیە چاویان بە پێشکەوتنی کوردستان هەڵنایات.

ئەحمەد گوتیشی، "جموجوڵەکانی پەکەکە زیانی بە هاوڵاتییانی هەرێم گەیاندووە و داوایان لێدەکەین ناکۆکییەکانیان ببەنە دەرەوەی کوردستان".

لەبارەی ئەو کەسەی چەند ڕۆژێك پێش ئەمرۆ ژنەکەی خۆی کوشت، ئاشکرای کرد، "تاوانبار هێشتا دەستگیرنەکراوە و بۆ دەرەوەی شار هەڵهاتووە و بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە".

وەزیری ناوخۆ دەشڵێت، "داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکەم دیدار لەگەڵ تاونباران نەکەن و نەبنە جێگرەوەی دادگا یاخود داوای وردەکاری تاوانەکە لە تاوانباران و کەس و کاری قوربانیان نەکەن".

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad