English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری ئەمەریکا لە ڕوسیا دەگەڕێتەوە وڵاتی خۆی
2021-04-20 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و روسیا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند نوێنەری وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕوسیا جۆن سۆلیڤان " لەم هەفتەیەدا " بەمەبەستی " گفتوگۆکردن " دەگەڕێتەوە وڵاته‌كه‌ی.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕوسیا ڕێبێکا ڕوس لە زاری سۆلیڤانەوە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " پێم وایە گرنگە لەگەڵ هاوەڵە نوێیەکانمدا لە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن لە واشنتن گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریکا وڕوسیا بکەین."

هەفتەی ڕابردوو مۆسکۆ پێشنیاری کرد نوێنەری ئەمەریکا لە وڵاتەکە بگەڕێتەوە بۆ واشنتن تاوەکو " گفتوگۆی جددی و قووڵ ئەنجام بدات."

سۆلیڤان پێشتر جەختی لەوە کردبۆوە " لە هەفتەکانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، پێش هەر کۆبوونەوەیەکی نێوان بایدن و پوتن."

 

voa





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad