English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەزاهەی عێراق: فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ نزیكەی 60 بەرپرس دەركراوه
2021-04-20 [11:47 AM]

ZNA – هەولێر


دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٥٨ بەرپرسی ئێستا و پێشوو بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکراوە.

دەستەی دەسپاکی کە دەستەیەکی سەربەخۆیە و سەربە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دادگا لە مانگی ئاداری رابردوودا، هەشت فەرمانی دەستگیرکردن و ٥٠ فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشوو دەرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە،  ئەو فەرمانانە بۆ ئەندامێکی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامێکی خولی پێشوو، هەروەها وەزیرێک و بریکارێکی پێشووی وەزارەت دەرکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو فەرمانی دەستیگردن و بانگهێشتکردنانە پارێزگارێکی پێشوو و پارێزگارێکی ئێستا، هەروەها ٢٥ بەڕێوەبەری گشتیی لە دامەزراوەکانی حکوومەت کە ژمارەیەکیان لە ئەرکدان و ژمارەیەکی دیکەیان پێشتر لە ئەرکدابوون، لەگەڵ دوو قایمقام لەخۆ دەگرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لەنێو فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنەکاندا ناوی ٢٢ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەیە.

دەستەی دەسپاکی ناوی ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیردن و بانگهێشتکردنیان بۆ دەرکراوە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، ئاشکرا نەکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad