English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و وەزیری کارەبا، بەردی بناغەی وێستگەی شاوێس دانرا
2021-04-20 [12:15 PM]

ZNA-هەولێر



                                                                                                                         
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.4.20، لەژێر چاودێری رێزدار(مەسرور بارزانی)  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی شاوێس و 10 هێڵی132 کەی ڤی و 15 فیدەری33 کەی ڤی و 27 فیدەری 11 کەی ڤی لە شاوێس دانرا.

لەڕێورەسمەکەدا، کەهەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و ئەندازیاران و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "وێڕای دەستخۆشی لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە کە خزمەتێکی گەورە پێشکەش بەشارەکەمان دەکات، بەناوی خەڵکی هەولێرەوە سوپاس بۆ جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار(مەسرور بارزانی) کە هەمیشە لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ گرنگیدان بەهەموو دەڤەرەکان تایبەتمەندی هەولێر لەبەرچاوو گیراوە، بەناوی پارێزگای هەولێریشەوە زۆر سوپاس بۆ وەزارەتی کارەبا بەتایبەتی جەنابی وەزیر کە خەمخۆرانە لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا لەچوارچێوەی پلانەکانی وەزارەت خواستەکانی هەولێری پایتەختی لەبەرچاوگرتووە کە ئەمڕۆ بەدانانی بەردی بناغەی ئەم وێستگەیە بەرلەوەش (11) وێستگەی تر دانراون بۆ ئەوەیە بتوانرێت کارەبای باشتر لەسنووری پارێزگای هەولێر پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت".

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "ئەم وێستگەیە خزمەتێکی بە کۆمەڵگای شاوێس و مەلا ئۆمەر و پیرزین و بەشێک لەگەڕەکی هەولێری نوێ دەکات و ئەو بارزۆرییەی لەسەر ئەو چوار شوێنە هەبووە کەم دەکاتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەوەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر زیادبوونی کارەبای شاری هەولێر، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا پێویستە هاوڵاتییانیش هاوکارمانبن بۆ دەستپێوەگرتنی کارەبا، ئەگەر هاوکاربن بەدڵنیاییەوە دەتوانین کاتژمێری زۆرتر کارەبا پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییان لەگەڵ نزیک بوونەمان لە مانگی هاوین هەم ئاو هەم کارەبا کە دوو خزمەتگوزاری گرنگن و ئەرکی ئێمەی لەحکومەت دابینیان بکەین، بەڵام دەسپێوەگرتنی لەلایەن ئەوانەوە دەبێتە بەشیکی گرنگ لەو بارقورسیەی دەکەوێتە سەر حومەت".

پرۆژەی وێستگەی شاوێس (10) هێڵی (132) کەی ڤی و (15) فیدەری (33) کەی ڤی و (27) فیدەری (11) کەی ڤی، بە گوژمەی (15,917,738) ملیۆن دۆلارە لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆس لەماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەكرێت، بەتەواوبوونی ئەم وێستگە سوودی زۆر دەبێت بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا و رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا لە باكوری شاری هەولێر و دەوروبەری.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad