English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم ھەفتەیە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت 
2021-04-20 [12:17 PM]

ZNA- ھەولێر




پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق رەوانە دەکرێت.

ئارەزوو مەحموود، پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی یەکێتی گوتی : "لەم ھەفتەیە سەرجەم بڕگەکانی یاسای بودجە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، پشکی ھەرێمی کوردستانیش یەکێک دەبێت لەو  بڕگانە و بە بڕوای من لەم ھفتەیە رەوانە دەکرێت".

سەبارەت بە تانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە یاسای بودجە لەبارەی باج خستنەسەر مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند: "بە فەرمی ھیچ شتێک لە وەزارەتی دارایی بە پەرلەمان نەگەیشتووە، ئەوەی ھەیە روون نییە وەزارەتی دارایی پشتی بە کام بڕگە و ماددە بەستووە، بۆ تانە دان لە یاسای بودجە، لەلایەن پەرلەمانەوە ھەموو شێوەیەک باج خستنە سەر مووچە رەتدەکرێتەوە و قبوڵ ناکرێت، لەبەر ئەوەی بەھۆی بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار و کۆمەڵێک شتی تر فشاری زۆر خراوەتە سەر ھاووڵاتییان".

لە ٣١/٣/٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق بودجەی پەسند کرد و دوای واژۆکردنی سەرۆک کۆمار، دوێنێ ١٩/٤/٢٠٢١ لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.


سەرچاوە |  کوردستان24





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad