English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی میدیایی دەخاتە بەرباس
2021-04-20 [03:33 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرمانگەی میدیای و زانیاری بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی محەمەد سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و د. جوتیارعادل وتەبێژی حکومەت وسەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی رێکخستنی کاری دەزگاکانی راگەیاندن لە چوارچێوەی یاسادا، و کارکردن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان وپێداچونەوە بە رێنماییەکان وبەھێزکردنی ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی رۆشنبیری و سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی ڕۆڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان لە ئاراستەی پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەھاکانی کۆمەڵگەی کوردستان کرایەوە.
چەندین تەوەری گرنگی دیکەی وەک میدیا و سۆشیاڵ میدیای دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەمی و چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێنوێنی رێبەرەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم بوارە باس و گفتگۆیان لەسەر کرا.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad