English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جووتیاران لەبارەی شایستە داراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
2021-04-20 [03:36 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ بۆ جووتیاران بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی و تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان ڕادەستی (بنکەی وەرگرتنی گەنمی سیروان) لەپارێزگایی ھەڵەبجە کردووە لە بەڵگەنامەی ژمارە کارتی ٧٣٠ بۆ ژمارە ٨٤٠ سبەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١، سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان".

ھەروەھا ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکرێنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەست بە بنکەی ناوبراو کردووە و تا ئێستا نەھاتوون بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان رۆژی پێنچشەمە ٢٢ی٤ی٢٠٢١، کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان، ھەر جووتیارێک لەو رۆژە سەردانیان نەکات ئەوا وەرگرتنی چەکەکان دەکەوێتە دوایی جەژنی رەمەزان.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad