English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2021-04-20 [06:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ سێشەممە  ٢٠٢١/٤/٢٠  بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد. 

١- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەگرنگیەوە دەڕوانێتە تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان کە بناغەی یاری تۆپی پێ و سەرمایەی یانەکانی کوردستانن ، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ تەواوی یاریزانانی ئاستی لاوان لە سەرجەم یانەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا پاڵەوانیەتی جامی ھەرێم بۆ لاوانی سەرجەم یانەکانی کوردستان ئەنجامبدرێت ،بۆیە داوا داوا لەسەرجەم یانەکانی کوردستان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان ھەیە بە نوسراوی فەرمی ئاگەدارمان بکەنەوە بۆ بەشداریکردن ، ھەروەھا دەتوانن نوسراوە فەرمیەکان لە ڕێگەی واتس ئاپ بە ژمارە تەلەفۆنی سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن .
ژمارە ( ٠٧٥٠٤٦٠١١٤٧ )

٢- خولی نایابی لاوان بۆ ئەم وەرزە ھەڵوەشایەوە ، وەرزی داھاتوو بە شێوازێکیتر بەڕێوەدەچێت .

٣- دووپاتکردنەوەی کۆبوونەوەی بەرواری ٢٠٢١/٤/١٢  ھەر یاریزانێک ناوی لە لیستی ( کشوفات ) ی پلە ( نایاب ) و پلە ( یەک ) ھەیە لەم وەرزە ناتوانێت لە خولی پلە ( دوو ) بەشدار بێت ، جگە لەو یاریزانانەی لە کاتی گواستنەوەی وەرزی زستانە دەستبەرداریان لە یانەکانیان وەرگرتووە و ھیچ یاریەکیان ئەنجامنەداوە .

٤- بڕیاردرا بە خەڵاتکردنی دارایی بۆ ( گۆڵکاران و گۆڵپارێز ) ی خولی نایابی تازەپێگەیشتووان .
٥- ئاگەداری سەرجەم یانەکانی پلە ( دوو ) دەکەینەوە ھەر یانەیەک یاریزانی نایاسایی لە خولی پلە ( دوو ) بەشداری پێبکات بە دۆڕاو ھەژمار دەکرێت و سزایی داراییش دەدرێت .

٦- ئاگەداری سەرجەم یانەکانی پلە ( دوو ) دەکەینەوە ئەو یانانەی سەردەکەون بۆ قۆناغی ( ١٦ ) ، ناوی ھیچ یاریزانێک لە قۆناغی ( ١٦ ) لە لیستی یانەکان زیاد ناکرێت .





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad