English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی تریبیکا بە فیلمی "In the Heights" دەستپێدەکات
2021-04-20 [07:44 AM]

ZNA – هەولێر


رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تریبیکای ئەمریکی، فیلمی سینەمایی "In the Heights" وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵەکە دیاریکردووە.

فیلمی سینەمایی "In the Heights" لە دەرهێنانی جۆن ئێم چۆیە و چیرۆکەکەی لە شانۆگەرییەکی میوزیکی وەرگیراوە و براوەی خەڵاتی تۆنییە لە برۆدوەی و نووسەرەکەی لین مانوێل مێراندایە.

سازکردنی خولی ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە لە 9 حوزەیرانی داهاتوو دەبێت لە کاتێکدا خولی رابردووی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساز نەکرا.

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 20 حوزەیران سازدەکرێت  و دەبێتە یەکەم فێستیڤاڵی گرنگی سینەمایی لە ئەمریکای باکوور کە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سازدەکرێت.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad