English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە
2021-04-21 [09:17 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی هێڵە گشتییەکانی بودجەی ئەمساڵی 2021 و دۆخی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کۆببێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت لە گرنگترینیان، دوا پێشهاتەکانی بواری ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رەوشی لێکۆڵینەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە.

 لە تەوەرێكی دیکەی کۆبوونەوەکە باسی تاوتوێی خستنەڕووی هێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 لە بوارەکانی داهات و خەرجی و قەرز و پابەندە داراییەکان و کورتهێنان دەکات".

هەفتەی رابردوو 14ی نیسانی 2021، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

 

 

 





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad