English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر داوای جۆبایدن روسیا و چین بەشداری لەكۆبوونەوەی لوتكەی كەش و هەوا دەكەن
2021-04-21 [09:27 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوهەوا بانگهێشتی هەردوو وڵاتی چین و رووسیای كردوو ئەوانیش بانگهێشتەکەیان پەسندکرد.

بڕیارە سبەینێ 22ی نیسان، کۆبوونەوەی لووتکەی كەش و هەوا  بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێت و تێیدا جگە لە ئەمریکا، رووسیا و چین و دەیان وڵاتی دیکەی جیهان بەشداری بکەن.

هوا چۆنینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، شی ژینگ پینگ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و تێیدا گوتاری تایبەتی خۆی پێشکێش دەکات.

کریملن، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و گوتی، پووتین لە کۆبوونەوەکەدا نەخشە رێگەی رووسیا لە چوارچێوەی پێکەوەکارکردنێکی نێودەوڵەتیی گشتگیر دەخاتەڕوو کە مەبەست لێی تێپەڕاندن و کۆتاییهێنانە بە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە بەرۆکی جیهانی گرتووە.

 

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad