English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دابەش كردنی مووچە بەڵێبرینەوە حكومەت روونكردنەوە دەدات
2021-04-21 [09:45 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕینەوە بەستراوەتەوە بە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"دەمانەوێت ریفۆرمی ئابوری و رێگەکانی زیادکردنی داهات و باشترکردنی خەرجییەکان بکەین رێگەچارەیان بۆ دابنێین".

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی گوتیشی:"ئەمجارە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا دەچێت بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە وەک هەرێم ئامادەیی خۆمان دەربریوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای پەیوەست بە بودجەوە".

بەگوتەی سەباح:"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە تیایدا ئامادەیی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی هەر پابەندبوونێک لەسەر هەرێم هەیە، ئەوان پێیەوە پابەنددەبن".

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە ئاشکرای کرد، "ئەوە پەیوەندی بە بودجەی هەرێمەوە هەیە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس لە هێڵە گشتیەکانی بودجە دەکرێت".

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت:"شاندی هەرێم ئەمجارە پسپۆڕی دەبێت و سامانە سروشتییەکانی هەرێم دانوستان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەزارەتی داراییش لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و  دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق گفتوگۆدەکەن".

 





ئەم هەواڵە 2374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad